Warning

Screen size must be wider than 1200px.

Please consider trying this demo on a larger screen.

پرسیارە بەربلاوەکان
ئایا لقیک هەیە کە نزیکی من بێ ؟
کۆمپانیای وسیط زیاتر لە ۳٠ لقی هەیە له سەرانسەری عیراق
چۆن بتوانم حالەتی ئۆردەرەکە بزانم؟
دەتوانی حالەتی ئۆردەرەکە بزانی لە ڕێگای بەرنامەی بازرگانەوە
چۆن بتوانم حیسابەکەم وەرگرم؟
دەتوانی داوایی حیسابەکەت بکەی لە ڕێگای بەرنامەی بازرگانەوە یەکەم جار برۆ بۆ لیستەکەوە دواتر حیسابات داگرە دەتوانی لە ڕێگای مەندوبەوە یان سەرەدانی کۆمپانیاکە بکەیت بۆ وەرگرتی حیسابەکەت
ئایا گەیاندن هەیە بۆ دەرەوەی عراق؟
تا ئیستا وەرگرتن و گەیاندنمان نیە بۆ دەرەوەی عیراق
ئایا بۆ هەلەێک بۆم دەر ئەچێ لەکاتی نووسینی ژمارەی تەلەفۆن؟
لە کاتی نووسینی ژمارەی تەلەفۆن یان ژمارەی تەلەفۆنی کریارەکە تکایە سفرەکەی یەکەم مەنووسە
چۆن ئەتوانم ئۆردەرێكی بێ بەرامبەر بۆ کریارەکە بنێرم؟
ڕێگای ئامادە کردنی ئۆردەری بێ بەرامبەر هەر وەکو ئۆردەری ئاساییە ئەگەر یەکەی پێویستت هەبوو لە بەرنامەکە ئەتوانی لە شۆێنی نرخەکە 000 بنووسی ، ئەگەر یەکەیی پێویستت نەبوو لە شۆێنی نرخەکە بنووسە 5000 و لە شۆێنی تیبینی بنووسە گۆرینی نرخەکە بۆ سفر
چەند كاتی پێ ئەچێ تا بتوانم حیسابەکەم وەرگرم؟
هەر کە ئۆردەرەکە گەیشت بە کریارەکە ئەتوانی حیسابەکەت دەستەبەجێ وەرگری لە ڕێگای بەرنامەکەوە
ئایا بەرنامەی بازرگان لەسەر جیهازی هەواوی ئیش ئەکا؟
بەرنامەی بازرگان تەنها لەسەر جیهازی ئایفۆن و ئەندرۆید ئیش ئەکا بەهۆی نەبوونی ئاپ ستوور لەسەر جیهازی هەواوی
ئایا گەڕاوەکان بێ بەرامبەرە؟
کۆمپانیای الوسیط ئارەزووی پێشکەشکردنی هەموو ئەو خزمەتگوزارییانە دەکات کە بەشدارییەکی بەرچاو دەکەن لە پەرەپێدانی پڕۆژە بازرگانییەکانتان بە شێوەیەکی ڕاستەقینە، ئەمڕۆ لە ڕێگەی بەرنامەی ئەلیکترۆنی الوسیط، بازرگانانی الوسیط دەتوانن ئەو گەراوانە وەربگرن کە لە فرۆشگاکانی کۆمپانیاکەدا بە شێوەێکی ڕۆژانە بەبێ چاوەڕوانییەکی زۆر، و گەیاندنی بۆ شۆینەکانتان لە هەر کۆی بن بێ بەرامبەر
چۆن بتوانم گەڕاوەکان ورگرمەوە؟
سەرەتا پێویستە دڵنیا بیت لەوەی کەئۆردەکە لە بۆکسی گەراوەکانە لە ڕێگای لیستی ئامارەکان کە لە ماڵپەرە سەرەکییەکە دا هەیە لە هەنگاوی دووەم ، دەتوانی ئۆردەریکی تایبەت هەڵبژێری یان هەموو گەڕاوەکان لە کۆگایی کۆمپانیا لە ڕێگای هەلبژاردنی هەموویان و هەلبژاردەی گەرانەوەی ئۆردەرە هەلبژاردراوەکان ، گەڕاوەکان ئەگاتە دەستت لەماوەی 24 سەعات.
چۆن بتوانم دەستکاری ژمارەی تەلەفۆنی کریارەکە بکەم؟
کاتێک ئاگادارکردنەوەیەکت پێدەگات "ژمارەی کڕیار هەڵەیە" یان "کڕیار وەڵام ناداتەوە"، دەتوانیت کلیک لەسەر بژاردەی پرۆسێسکردنی داواکارییەکە بکەیت، بۆکسێک بۆت دەردەکەوێت کە ژمارەی کڕیارەکەی تێدایە، و لەڕێگەیەوە دەتوانیت دەستکاری بکەیت ژمارەی تەلەفۆنی کڕیار، و پاشان کلیک لەسەر ناردن بكەیت.
چۆن بتوانم کارمەند زیاد بکەم بۆ بەرنامەکە؟
دەتوانیت کارمەند زیاد بکەیت بە چوونە ناو لیستەکە پاشان کلیک لەسەر بەریوەبردنی کارماندان دواتر زیاد کردن هەلبژیرە لاپەڕەیەکی نوێ بۆت دەردەکەوێت بۆ پڕکردنەوەی زانیارییەکانی کارمەندەکە، وەک ناوی بەکارهێنەر، وشەی نهێنی و هتد. دوای ئەوەی تەواو بوویت لە پڕکردنەوەی ‎زانیارییەکانی کڕیارەکە، دروست کردن هەلبژێرە
چۆن بتوانم دەستکاری زانیارییەکانی کارمەند بکەم؟
سەرەتا بچۆ بۆ لیستەکە پاشان کلیک لەسەر بەشی یەکەم بکە کە بەشی بەڕێوەبردنی کارمەندە، زانیاری کارمەندەکانی ئێستات دەردەکەون، دەتوانیت بە کرتەکردن لەسەر ئەکاونتی کارمەندەکە دەستکاری زانیارییەکانی کارمەندەکە بکەیت، ناوی بەکارهێنەر و وشەی نهێنی دەردەکەوێت .کلیک لەسەر راست کردنەوە بکە بۆ دەستکاریکردنی زانیارییەکانی کارمەندەکەت
چۆن بتوانم ووشەی نهێنی ئەکاونتەکەم بگۆرم؟
دەتوانیت وشەی نهێنی ئكاونتەكەت بگۆڕیت بە چوونە ناو لیستەکە پاشان کلیککردن لەسەر لاپەڕەی کەسی زانیاری لاپەڕەکە بۆت دەردەکەون وەک ناوی بەکارهێنەر و وشەی نهێنی کلیک لەسەر گۆرینی ووشەی نهێنی بکە
کەمترین داواکاری لە هەفتەیەکدا چەندە؟
کەمترین ژمارەی داواکاری لە هەفتەیەکدا چوار داواکارییە.
ئایا ڤیدیۆی فێرکاری هەیە بۆ بەرنامەی بازرگان؟
کڕیارە خۆشەویستەکان دەتوانن بینەری زنجیرەی فێرکاری بن لەسەر بەرنامەی بازرگان لەسەر
ئایا دەتوانم مۆڵەتی ئەکاونتی کارمەندەکە دیاری کەم؟
بەڵێ دەتوانیت مۆڵەتەکانی ئەکاونتی کارمەند لە ناو بەرنامەی بازرگاندا دیاری بکەیت، سەرەتا بچۆ بۆ لیستەکە پاشان کلیک لەسەر بەشی یەکەم بکە کە بەشی بەڕێوەبردنی کارمەندە، زانیاری کارمەندانی ئێستات بۆت دەردەکەوێت، دەتوانیت دەستکاری زانیارییەکانی کارمەندەکە بکە بە دەستکاری کردن لەسەر ئەکاونتی کارمەندەکە ناوی بەکارهێنەر و وشەی نهێنی دەردەکەوێت کلیک لەسەر راستکرنەوە بکە بۆ دەستکاریکردنی زانیارییەکانی کارمەندەکەت.